ھۆکار و نیشانەکانی خوێن مەیین
خوێن مەیین سێ جۆری سەرەکی ھەیە، ئەوانیش بریتین لە خوێن مەیینی ژەھراوی، خوێن مەیینی شادەماری، خوێن مەیینی دڵ و مێشک و ڕیخۆڵە.
ــ خوێن مەیینی ژەھراوی بەھۆی وەستانی خوێن لە قاچەکان ڕوو دەدات، ھەروەھا بەھۆی ھۆکاری بۆماوەیی، ھەبوونی کێشە لە دڵ، دووگیانی و خواردنی دەرمانی دژە سکپڕی ڕوو دەدات.
ــ خوێن مەیینی شادەماری بەھۆی تەسک بوونەوەی دەماری خوێن، کە دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی خوێن لەو شوێنە تەسکە و مەیینی، نیشانەکانیشی ئەمانەن: سووربوونەوەی شوێنەکە و ئاوسان و گەرمبوونی شوێنەکە، ھەبوونی ئێش و ئازار لە دەست و قاچدا.
ــ خوێن مەیینی لە نێو دڵدا بەھۆی ماسولکەکانی دڵەوە کە لە سووڕی ڕاستدا نەبێت ڕوودەدات، نیشانەکانی خوێن مەیینی نێو دڵ ئەمانەن: ئێشانی سنگ، تووشبوون بە ڕشانەوە و سکچوون، خراپ ھەناسەدان، ھەبوونی ئازار لە شەویلگە و پشت، ھەروەھا تووشبوون بە بەدھەرسی.
ــ نیشانەکانی خوێن مەیینی مێشک بریتین لە: توانای بینین کەم دەبێتەوە، توانای قسەکردن نامێنێت، بێھێز بوونی لایەکی جەستە و دەستەکان بێ ھێز دەبن.
ــ نیشانەی خوێن مەیین لە ڕیخۆڵەدا، زۆر ڕشانەوەیە.