چۆن مامەڵە لەگەڵ ددانی هەستیاردا دەكەیت؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ ددانی هەستیاردا دەكەیت؟
ددانی هەستیار Sensitive teeth تووشبوو زۆر ناڕاحەت دەكات بەتایبەتی لەكاتی خواردن یان خواردنەوەی شیرینی، خۆراك یان شلەمەنی گەرم یان سارد،خۆراك یان شلەمەنی ترش یان مزر، هەندێك جاریش هەڵمژینی هەوای سارد كە دەبێتە هۆی ئازارێكی تیژ و كتوپڕ كە لە قووڵایی ددانەكاندا هەستی پێدەكرێت. بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ددانی هەستیاردا، پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: شووشتنی ددان رۆژانە بە شێنەیی بە فڵچەی نەرم و مەعجونی تایبەت بە ددان هەستیار وەكو سێنسۆداین Sensodyne لەگەڵ بەكارهێنانی داوی ددان، دەتوانیت پێش نووستن ددانەكان بەم مەعجونە چەور بكەیت، رۆژانە غەرغەرەی دەم Mouthwash بەكاربێنە كە ماددەی فلۆراید لەخۆبگرێت بە مەبەستی لەناوبردنی میكرۆب و بەهێزبوونی ددانەكان، خۆراكت هاوسەنگ و جۆراوجۆر بكە و دووركەوە لە خۆراكی ترش كە دەبنە هۆی سووانی چینی مینای ددان وەكو میوە مزرەكان، تەماتە و ترشیات، هەر 6 مانگ جارێك سەردانی دكتۆری ددان بكە. ئەگەر ئەم هەنگاوانەی سەرەوە بێسوود بوون، ئەوا حاڵەتەكە لەلایەن دكتۆری ددان چارەسەردەكرێت بە داپۆشینی ددانەكان بە ماددەی تایبەت Bonding، هەروەها وارنیشی فلۆراید یان داپۆشینی ددانەكان بە چینێكی ماددەی دێنتین Dentin.
Top