سترێس گرفتی سەردەم

سترێس گرفتی سەردەم
سترێس Stress واتە هەستكردن بەوەی كە لەژێر فشاردایت.كاردانەوەی هەر كەسێك بەرانبەر بە سترێس جیاوازە. هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە سترێس خۆی لەخۆیدا گرفت نییە، بەڵكو چۆنییەتی كاردانەوە لەگەڵیدا گرفتە.كاردانەوە و كاریگەرییەكانی سترێس لەسەر لەشدا دەردەكەون بە شێوەی: ئەگەری زیادبوونی ئارەقەكردن، پشت ئێشە، سینگ ئێشە، زیادبوونی كێش و قەڵەوی، گرژبوون و ئازاری ماسوڵكە، سەرئێشە، كزبوونی سستمی بەرگری لەش، چەند گرفتێكی پەیوەست بە خەو، گرفت لە گەدە وبەشەكانی تری كۆئەندامی هەرسدا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەروەها كاردانەوە دەروونییەكانی سترێس بریتین لە: تووڕەبوون، خەمۆكی، هەستكردن بە نائارامی Insecure، زوو لەبیرچوونەوە، هەستكردن بە ناڕحەتی، هەستكردن بە بێهێزی و كەمیی وزەی لەش، گرفت لە تەركیزدا، دڵتوندی، زیاد خواردن یان كەم خواردن، دووركەوتنەوە لە كۆمەڵ و گرفت لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.هۆكارەكان یان وروژێنەرەبەهێزەكانی سترێس Stressorsبریتین لە: (مەحرومییەت) Bereavement، گرفتی خێزانی، گرفتی ماددی، نەخۆشی جەستەیی، كەمیی كات یان زیاد سەرقاڵبوون، گرفتی پەیوەندی وەكو جیابوونەوەی هاوسەران، لەبارچوون، گرفتەكانی پەیوەست بە پیشە بەتایبەتی لەدەستدانی پیشە، خانەنشینی، غەڵبەغەڵب یان ژاوەژاو.
Top