لۆچبوونی پێست بە چەند رێگا چارەسەردەكرێت

لۆچبوونی پێست بە چەند رێگا چارەسەردەكرێت
لۆچبوونی پێستی روو Wrinkles كاردانەوەیەكی دەروونی خراپ پەیدا دەكات بەتایبەتی لە ئافرەتدا. لۆچبوونی پێستی دەموچاو لە زۆربەی ئافرەتان لە نزیك تەمەنی 30 ساڵیدا دەست پێدەكات، سەرەتا لە دەورووبەری چاوەكان كە تەنیا لەگەڵ پێكەنیندا دەردەكەون پاشان دەبنە هێڵی قووڵتر و هەمیشەیی لۆچبوونی پێستی روو، ئەمەش وامان لێدەكات كە بە تەمەنتر دیاربین و هەست بەوە بكەین كە لە تەمەنی راستەقینەی خۆمانپیرترین. لەم 10 ساڵەی دواییدا، چەندین لێكۆڵینەوەی نوێ ئەنجام دراون سەبارەت بەوەی كە بۆچی پێست بە كاریگەری تیشكی سەرووی وەنەوشەیی هەتاو یان بە هۆی جگەرەكێشان پیر دەبێت، هەروەها چۆن رێگا لەم پیربوونەی پێست بگیرێت. بۆ ئەم مەبەستە چەندین رێگا كەوتنە بواری چارەسەركردنەوە بۆ نموونە: كرێمی دژی هەتاو Sunscreen و كرێمی دژەئۆكسان و شێداركەرەوە Moisturizing، چارەسەر بە تیشكی لێزەر و تیشكەكانی تر، ژەنینی دەرزی بە دەرمانی پڕكەرەوەی وەكو بۆتۆكس Botox و رێستیلێن Restylane، رنینی كیمیایی Chemical peel بە مادەی كیمیایی تایبەت، رنینی فیزیایی Dermabrasion بە ئامێری تایبەت، گورجكردنی روو Face-lift بە نەشتەرگەری جوانكاری، هەروەها تەكنیكەكانی لێزەری پێست و پڕكەرەوە كیمیاییەكان Fillers بوونەتە چارەسەری سەردەم و ملیۆنان كەس رۆژانە لە سەرتاسەری جیهاندا سوودی لێ وەردەگرن.
Top