بۆ نەھێشتنی ئازاری گەدە ئەم ڕێکارانە پەیڕەو بکە
بۆ ئەوەی ئازاری گەدە نەھێڵیت، ئەم ڕێکارانە بگرە بەر:
ــ تێکەڵ کردنی مێوژ، کشمیش، بەھاراتی کەموون و زەنجەبیل لەگەڵ ئاودا، ئینجا بیخۆرەوە بۆ ئەوەی ئازاری گەدەت نەمێنێت.
ــ یەک پەرداخ شیر و یەک کەوچکی چای کەموون بەیەکەوە تێکەڵ بکە، کاتێک لە خەو ھەڵسایت، لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بیخۆرەوە بۆ ئەوەی گەدەت ئازاری نەبێت.
ــ ڕۆژانە دووجار، یەک پەرداخ لە شەربەتی ھەنار بخۆرەوە.
ــ زەنجەبیل پارچە پارچە بکە و بیخە نێو ئاوی لیمۆ و خوێ، ئینجا لە ژێر تیشکی خۆر دایبنێ تا وشک دەبێتەوە، ھەرکاتێک ئازاری گەدەت ھەبوو بیخۆ و ئازارەکەت نامێنێت.
باسنیوز