ێنج نەخۆشی کە بە پیاز چارەسەر دەبن
ئازارى سک:
خۆراکى چەور زۆرجار دەبێتە هۆکارى سک ئیشە و ئازارى گەدە. بۆ چارەسەرکردنى ئەم جۆرە ئازارە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و پاشان لەناو ئاودا بیکوڵێنن و دواتریش هەر یەک کاتژمێر جارێک کەوچکێک یان دوو کەوچکى لێبخۆنەوە و ئینجا ئەفسوونى پیاز هەست پێبکەن.
کێشەکانى کۆئەندامى هەناسە:
ئەگەر کێشەى هەناسە و تەنگە نەفەسیتان هەیە ئەوا پیازێک بهێنن و بە جوانى وردى بکەن و دواتر لەگەڵ رۆنى زەیتوندا تێکەڵى بکەن و بیدەن لە سینەتان ئەوا بەخێرایی کاریگەریەکەى هەست پێدەکەن.
کۆکە و قۆڕگ ئێشە:
هەندێک جار قورگ ئێشان و کۆکە هەراسانتان دەکات بۆ ئەم مەبەستە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و هەندێک شەکر بکەنە سەر هەر کەرتێک و پاشان لەسەرى بوەستن با شەکرەکە هەڵمژێت، دواى ئەم پرۆسەیە بیخۆن بۆ ئەوەى ئەم گرفتەت چارەسەر ببێت.
برین:
پیاز لەبەر ئەوەى بڕیکى زۆر دژە ئۆکسانى تێدایە و رێگرى لە خوێنبەربوون دەگرێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت پیازێکى شیرین بکەیت بە دوو کەرتەوە و چارەسەرى خوێنبەربوونى پێبکرێت. پیازى تووند برینەکەت دەکزێنێتەوە دەبێت ئاگادار بیت.
رشانەوە دڵ تێکچوون:
هەندێک ئاوى پیاز لەگەڵ بڕێک ئاوى نەعنا ئامادە بکەن، لە سەرەتادا کەوچکێک ئاوى پیازەکە بخۆنەوە و دواتریش لە پاش ١٠ خوولەک کەوچکێک لە ئاوى نەعناکە بخۆنەوە، بەم شێوەیە دڵ تێکچوونەکەتان چارەسەر دەبێت.