چەند خۆراکێک نەخۆشت دەکەن
ماڵپەڕی (فۆکس نیوز)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی چەند توێژینەوەیەک کە لەلایەن میندی کۆستێلۆ شارەزایی خۆراک لە National Science Foundation، کە ڕێکخراوێکی گشتی تەندروستیی مرۆڤە، کۆمەڵە خۆراکێک کە دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی دەخاتە ڕوو، لەگەڵ چۆنیەتی خۆپاراستن لە خۆراکەکان.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە چەند خۆراکێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکەن، لێرەدا ئەو خۆراکانە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان دەخەینە ڕوو:
ــ سەوزەواتەکانی وەکوو سپێناغ ، خاس و کەلەم بەکتریایان لەسەر دەنیشێ، کە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکەن، بۆیە پێویستە زۆر بە جوانی خۆراکەکە بشۆیت.
ــ ھێلکە مادەی سالمۆنێلای تێدایە، کە لەشی مرۆڤ ژەھراوی دەکات، ھێلکە بە کوڵاوی بخۆ، چونکە دەبێتە ھۆی نەھێشتنی مادەی سالمۆنێلا.
ــ پەتاتە بەکتریای (بۆتۆلینیۆم)ی لەسەر دەنیشێ، کە دەبێتە ھۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی بیت و ژەھراوی بیت، بۆیە پێویستە پەتاتە زۆر بە جوانی بشۆردرێ و تەنیا بە کوڵاوی بخورێت، بۆ ئەوەی مادەکە نەمێنێت.
ــ ئەو پەنیرانەی خۆماڵی نین، مادەی (لیستێریا)یان تێدایە کە خەڵک ژەھراوی دەکەن، پێویستە ئەو شیرانە بخۆی کە خۆماڵین.
ــ زۆربەی ئایس کرێمەکان، بە ھێلکەی خۆماڵی بەرھەم ناھێنرێت و بۆ تروکاندنی ئامێری کارەبایی بەکار دەھێنن، بۆیە تووشی نەخۆشیت دەکەن، ئاگاداری پێکھاتەکان بە و ئەگەر بە ھێلکەی خۆماڵی بەرھەم نەھاتبوو، مەیخۆ.
ــ تەماتە، مادەی (لیکۆپین)ی تێدایە، کە مادەی سالمۆنێلای لەسەر دەنیشێت، بۆیە تەماتە بۆ ماوەی 20 خولەک بە ئاو بشۆرەوە.
ــ کاڵەک مادەی (سالمۆنێلا) و (لیستیریای) دەکەوێتە ناوی، کە خەڵک ژەھراوی دەکەن، بۆیە ئاگادار بە کاڵەکی شکاو (پارچەکراو) نەکڕیت.
باسنیوز