سوودە تەندروستییەکانی ئاوی کەلەم
بۆ دروستکردنی ئاوی کەلەم، سەرەتا کەلەم پارچە بکە، ئینجا ئاو و ھەندێک خوێی تێبکە، دواتر بیخە نێو ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی، بەمەش ئاوی کەلەم بەدەست دێنیت، دواتر ئاوی کەلەمەکە بخە نێوی ساردکەرەوە، ھەموو بەیانییەک ئەم ئاوە بخۆ بۆ ئەوەی ئەم سوودە تەندروستییانەی خوارەوەت پێ بگات، ئەوانیش بریتین لە:
ــ ڕێڕەوی ھەناسەدانی ئەو کەسانەی نەخۆشیی ھەناسەبڕکێ و ھەوکردنی بۆڕی ھەوایان ھەیە پاک دەکاتەوە.
ــ یارمەتی ھەرسکردنی خۆراک دەدات، چونکە مادەی (گلۆتامین)ی تێدایە، کە یەکێکە لە ترشە ئەمینییەکان.
ــ مادەی (سۆلفۆرافۆن)ی تێدایە کە ڕێگری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەکات.
ــ ئاوی کەلەم مادەی دژە ھەڵئاوسانی تێدایە، کە بۆ نەھێشتنی ئێش و ئازاری جومگەکان بەکاردێ.
ــ ئاوی کەلەم بەکتریا زیانبەخشەکانی لادەبات و ناھێڵێت زیان بە گەدە بگەیەنن.
ــ ژەھری نێو جەرگ لادەبات و ڕێژەی کۆڵستڕۆڵ نزم دەکاتەوە.
ــ بەھۆی مادەی (گلۆکۆسینۆلەیتس) سیستەمی بەرگریی لەش زیاد دەکات.
باسنیوز