10 جۆری خۆراک دەبێتەهۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن

10 جۆری خۆراک دەبێتەهۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن
ئەو کەسانەی قەڵەو دەبن بە ئاسانی یاخود دەیانەوێت کێشی لەشیان کەم بکات، پێویستە ئاگاداری ئەوە بن کە چ جۆرە خۆراکێکهەڵدەبژێرن، بۆ ئەوەی خۆراکێک هەڵبژێریت کە ئارەزووی خواردن کەم بکاتەوە و لەهەمان کاتدا وزەت پێ ببەخشێت و نەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.
هەر بۆیە پێویستە لەهەندێک خۆراک دووربکەویتەوە ئەگەر دەتەوێت کێشی لەشت دابەزێنیت و کەمتر بخۆیت.
1-جوینی بنێشت هۆکارێکە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن لە گەدەدا و لەهەمانکاتدا واتلێدەکات زیاتر هەست بە برسێتی بکەیت.
2-مەعکەرۆنی یەکێکە لە باشترین ئەو خۆراکانە کە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان زیادبکەن، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهێدراتی تیادایە، دەگۆڕێت بۆ چەوری و ڕێژەی کالۆری تێیدا بەرزە، کە هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و زیاکردنی ئارەزووی خواردن.
3-شیرینی ئەو خۆراکەیە کە بەگشتی لەناو خەڵکدا خۆشەویستە و بەردەوام دەخورێت، بەڵام هۆکارێکە بۆ زۆرخواردن و کرانەوەی گەدە بۆ خواردن و قەڵەوی.
4-خواردنە ئامادەکراوەکانی وەک چپس و خواردنی قوتو، کێش زیاد دەکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهێدارت، یارمەتیدەرە بۆ خواردنی زۆر و کرانەوەی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی.
5-پەتاتەی هەڵگیراو لەناو ساردکەرەوەدا، دووجار زیانی هەیە، چونکە سوردەکرێتەوە دووبارە چەوریەکەی دەبێتەهۆی قەڵەوی، لەهەمانکاتدا واتلێدەکات زیاد بخۆیت، هەر بۆیە لەبری ئەوە پەتاتەی کوڵاو سروشتی و تازە بخۆیت باشترە.
6-گۆشتی سور بۆ هەرس گرانە، کاتێک دەیخۆیت لەشت زیاتر ئارەق دەکاتەوە و بێزارت دەکات، لەهەمانکاتدا کێش زیاد دەکات و فێری زۆرخۆریت دەکات.
7-چەرەسات چەوریەکەی بەسوودە بۆ لەش و نەخۆشیەکانی دڵ و دابەزاندنی چەوری کۆلیسترۆڵ، بەڵام هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و زیادبوونی کێش.
8-پیتزا خواردنێکی پڕ لەچەوریە و هەرسکردنی زۆر گرانە، هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش بەشێوەیەکی خێرا و واتلێدەکات زیاتر بخۆیت.
9-مایۆنیز تامێکی بەچێژ دەبەخشێت بە خواردنەکان، بەڵام بڕی کالۆری تێیدا زۆر بەزرە و هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش.
10-ئیشی هەویر تامێکی خۆشی هەیە و لە بەشێکی زۆر لە ماڵەکاندا ڕۆژانە دروستدەکرێت، بڕێکی زۆر نیشاستەی تێدایە و دەوڵەمەندە بە شەکر و هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.


خەندان
Top