لە سێ مانگدا 20 چێشتخانە لە هەولێر داخراون

لە سێ مانگدا 20 چێشتخانە لە هەولێر داخراون
مەرجە تەندروستییەکانی چێشتخانەکان لە هەولێر دەبێتە رۆژەڤ و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیێنێت، جددین لە سزادانی ئەو چێشتخانانەی مەترسین لەسەر تەندروستی هاونیشتمانیان، داخستنی 20 چێشتخانەش لەماوەی سێ مانگدا بە بەڵگەیەکی زیندوو ناودەبات.
بەپێی ئامارەکانی قائیمقامی هەولێر لەماوەی سێ‌ مانگدا 20 چێشتخانە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی تەندروستی و نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن، داخراون.
لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر چاودێریکردنی پاکوخاوێنی چێشتخانەکان، حکومەت لەڕێگەی لیژنەی قائیمقایمیەتی شارەکانەوە چاودێری خواردنگەکان دەکات.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لەڕێگەی لیژنەکانیانەوە چاودێری 150 چێشتخانەی گەشتیاری و 513 خواردنگەی میللی دەکەن.
قائیمقامی ناوەندی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەکات لەکاتی بینینی دۆخێکی ناتەندروست پەیوەندییان پێوەبکەن.
گوشاری لیژنەکان وای لە خاوەن چێشتخانەکان کردووە، پابەندی رێنماییەکان ببن و وەک خاوەن پێشتخانەكان دەڵێن، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کارەکەیان هەموو رێنماییەک جێبەجێدەکەن.
یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی لیژنەکان راگرتنی پاکوخاوێنی چێشتخانە و تەندروستبوونی خواردنەکانە، بەپێی رێنماییەکانیش هەر خواردنگەیەک پابەندی ئەو رێنماییانە بێت، دادەخرێت.
Top