سۆدا و شەقەسەر

سۆدا و شەقەسەر
نۆرەی سەئێشەی شەقەسەر Migraine بەگشتی سەخت و توندە و تووشبوو یەكجار ناڕحەت دەكات، لەوانەشە هێڵنج یان رشانەوەی لەدوابێت. پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان كات و كەڕەتەكانی نۆرەی شەقەسەر و جۆری خۆراك و خواردنەوكاندا، گەلێكیان وروژێنەرن بۆ نۆرەی سەرئێشە وەكو پەنیر، ئەسپارتێم، شوكولاتە، شەرابی سوور، بیرە، خواردنەوە كافائینییەكان وەكو قاوە و چای و كاكاو، ماددەی MSG كە لە گەلێك خۆراكی قوتووبەندایە. هەندێك لە پێكهاتەكانی سۆدا كاریگەری دەكەنە سەر كاتی سەرهەڵدان و كۆرسی نۆرەكانی شەقەسەر، هەتا پێكهاتەكانی ناو سۆدای دایێت Diet soda یان سۆدای سووك Light وروژێنەرن بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر. زۆربەی جۆرەكانی كۆلا ماددەی كافائین و ماددەی ئەسپارتێم Aspartame كە شیرینكارێكی دەستكردە لەخۆدەگرێت كە هەردووگیان وروژێنەرن بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر. زۆر جار ئەگەر تەنیا بە پارێز لە خۆراك و وروژێنەرەكان نۆرەكانی شەقەسەر كۆنترۆل نەكرێن، ئەوا ناچار دەرمانی دژی شەقەسەر بە چاودێری دكتۆر بەكاردەهێنرێت.
Top