هۆكاراە هاندەركانی تووشبوون بە رەبو

هۆكاراە هاندەركانی تووشبوون بە رەبو
رەبو Asthma واتە تەنگبوونەوەی بۆڕییەكانی هەناسە لەگەڵ ئاوسان و زیادبوونی دەردراویان لە ماددەی لینج. ئەمەش هەناسە قوڕس و زەحمەت دەكات و دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، كۆكە، هەروەها ویزە Wheezing واتە دەنگ لەگەڵ هەناسەدا. بەگشتی هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە رەبو ئەمانەن: مەیلی خێزانی (بۆماوە)، بوونی حاڵەتی تری هەستەوەری وەكو بیرۆ یان هەستەوەری پێست، یان هەستەوەری لووت بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا Hay fever، كێشی زیاد و قەڵەوی، جگەرەكێشان،دوكەڵی جگەرە (كەسی دووەم) یان Passive smoking، هەروەها جگەرەكێشان لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە رەبو زیاد دەكات، هەڵمژینی پیسكارەكانی هەوا، بەركەوتن بە ماددە كیمیاییەكانی كشتوكاڵ یان بۆیە و ئاوێتەكانی تایبەتی بە ستایلكردنی قژ، كەمی كێشی لەش لەكاتی لەدایكبووندا، چەند هەوكردنێكی تایبەت بە بەكتریا یان ڤایرۆس، تووشبوون بە هەندێك جۆری مشەخۆر Parasite.
Top