ئەو خانمانەی کاری دەرەوە دەکەن چۆن کێشیان دادەبەزێنن؟
دەتوانیت بە ئاسانی بە جێبەجێکردنی ئەم چەند ڕێنماییە کێشی لەشت داببەزێنیتەوە.
1-وازهێنان لە خواردنی شەکر، چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی کێش و کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری ورگ، دەڵێین شەکر تەنها مەبەستمان لە شەکری ناو چا و خواردنەوەکان نییە، بەڵکو شیرینی بە گشتی و خواردنە خێراکان وەک فینگەر و پیتزا و هەمبەرگر کە سەرچاوەی شەکرە، لەگەڵ خواردنەوە گازیەکان و ئەو میوانەی ڕێژەی شەکر تێیدا زۆرە، لەبری ئەوە خواردنی سەوزەوات.
2-ڕێنمایی نوێ بەکاربهێنە لەکاتی دروستکردنی خواردندا، هەوڵبدە خواردنەکان تەندروست بن بەدووربن لە چەوری و شەکری زۆر، دەکرێت کۆتایی هەفتە لەکاتی پشوودا خواردنی ڕووەکی و بەسوود ئامادەبکەیت و ڕۆژانە بیخۆیت.
3-هەرگیز ژەمی نانی بەیانی لەیادمەکە، هەتا ئەگەر زۆر پەلە بوون بۆ کارەکەتان دەکرێت کەمێک زووتر هەستیت یان لەگەڵ خۆتدا بیبەیت و بیخۆیت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشت بە ئاسانی.
4-لەکاتی ژەمە خۆراکیەکاندا هەرگیز تەلەفزیۆن دامەگرسێنە یان تەماشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر مەکە، چونکە واتلێدەکات زیاتر بخۆیت لەبڕی پێویست، بڕێکی زیاتری کالۆری دەچێتە لەشتەوە.
5-کاتێک دەچیت بۆ کارەکەت هەوڵبدە بەرزکەرەوە و پلیکانەی کارەبایی بەکارنەهێنیت، بۆ ئەوەی لەشت بجوڵێت و چالاکیەکانت زیاتر بێت، یاخود هاتوچۆ کردن بە پێ.
خةندان