لە باشووری کوردستان ئۆفیسی پزیشكی ساڵ کرایەوە
لە پرۆژەکە زیاتر لە 50 پزیشکی پسپۆر، 6 نەخۆشخانەی تایبەت، لەگەڵ 10 دەزگای خێرخوازی نێوخۆیی و بیانی تێیدا بەشدارن، جگە لەمەش سندوقێکی خێرخوازی داندراوە تاوەکو خێرخوازان بتوانن لە رێگەی ئەو سندوقەوە هاوکارییەکان بگەیێنن، لەسەرەتای پرۆژەکەش وەزارەتی تەندروستی پالپشتی خۆی بۆ دەربریوە.
وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەکە بە پاڵپشتیەکی باش دەزانێت، چونکە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ماوەی دوو ساڵی شەری داعش تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان خەرجکراوە و زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاریش قەرزداربوونە.
لە هەرێمی کوردستان 8 هەزار و 700 پێشمەرگەی بریندار و زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، بۆ چارەسەری ئەو جینە پرۆژەی ئۆفیسی پزیشکی ساڵ بە شێوەیەکی کراوەیی بەردەوامی بە کارەکانی دەدات.