نەشتەرگەریی جوانكاری ران

نەشتەرگەریی جوانكاری ران
نەشتەرگەریی جوانكاری ران یان گورجكردنی ران Thigh lift بریتییە لە لابردنی پێستی زیاد یان پێستی سست یان شۆڕ، هەندێك جاریش لابردنی بڕێك چەوری. ئەم نەشتەرگەرییە زیاتر بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە كێشی زیاد بە خێرایی دادەبەزێنن كە دەبێتە هۆی شۆڕبوونی ران و سستبوونی پێست. ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ گورجكردنی پێستی ران ئەنجام دەدرێت نەك بۆ لابردنی چەوری زیاد. لابردنی چەوری زیاد تەنیا بە رێگای یان ئامێری راكێشانی چەوری Liposuction ئەنجام دەدرێت. ئەنجامی تەواوی نەشتەرگەریی گورجكردنی ران بەتایبەتی توندبوون و لووسبوونی پێست پاش چەند مانگێك ئینجا بە تەواوی دەردەكەوێت، بەڵام ئاسەوارەكانی نەشتەرگەری لەسەر چەند شوێنێكی پێستی راندا دەمێننەوە. زیان و ئاڵۆزییەكانی نەشتەرگەری گورجكردنی ران ئەمانەن: ریسكەكانی بەنجی گشتی، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برینەكانی نەشتەرگەری، ئەگەری خوێنبەربوون، نایەكسانی لە قەبارەی رانەكان پاش ئەنجامی تەواوی نەشتەرگەری، ئازارێكی بەردەوام و درێژخایەن، گۆڕان لە رەنگی پپێستدا، هەستكردن بە سڕبوون یان گۆڕان لە هەستەكانی پێستدا، دووبارە سستبوونەوەی پێست و ئەگەری دووبارە ئەنجامدانەوەی نەشتەرگەری.
Top