ئایا چای كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت؟

ئایا چای كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت؟
لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە لەوانەیە رۆژانە خواردنەوەی چای رەش ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL تا رێژەی 6-10%دابەزێنێت، بەڵام ئەمە تۆمارنەكراوە كە كاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا. لە لێكۆڵینەوەكی تردا هاتووە كە ئەو پێكهاتانەی پوختەی Extract هەردوو چای رەش و چای سەوز لەخۆدەگرن هەمان كاریگەری پۆزەتیڤیان هەیە لەسەر ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا كە لەوانەیە رێژەی دابەزاندنی بگاتە نزیكەی 16%. ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئەو كەپسولانەی پوختەی هەر دوو جۆری چای لەخۆدەگرن، دەوڵەمەندن بە ماددە دژەئۆكسانەكانی تیافلاڤین Theaflavin و كاتێچین Catechin بە رێژەیەك كە یەكسانە بەو رێژەیەی كە لە 35 كوپی چای رەشدا هەیە یان یەكسانە بەو رێژەیەی كە لە 7 كوپی چای سەوزدا هەیە. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكی تری چینیدا هاتووە كە چای سەوزی یاسمین Jasmine green tea رێژەیەكی بەرزی ماددەی ئێپیكاتێچینەكان Epicatechins لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل و چەوری گلیسریدە سییانەكان كە لەوانەیە رێژەی دابەزاندەكە بگاتە نزیكەی 30% پاش خواردنەوەی 15 كوپ لەم چایە لە رۆژێكدا.
Top