لە دوای جگەرەکێشان بەچەند خواردنێک سییەکانت پاکبکەرەوە
لە دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان پێویستە گرنگی بدەی بەو خواردنانەی کە دەبنەهۆی پاککردنەوەی سییەکانت لەو زیانانەی بەهۆی جگەرەوە تووشی هاتووە.
١- کەلەرم
سەوزە بە گشتی دەوڵەمەندن بەو مادانەی جەستە لە ژەهر و مادە زیانبەخشەکان پاک دەکەنەوە و رێگرییدەکەن لە نەخۆشی شێرپەنجە.
یەکێک لەو سەوزانەی کە زۆر کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە مادە زیانبەخشەکان بریتییە لە کەلەرم و برۆکلی و قەڕنابیت.
٢- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کارۆتینۆید
توێژینەوەکان سەلماندوویانە کارۆتینۆید کە مادەیەکی پڕتەقاڵیە دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە شێرپەنجەی سییەکان، ئەم مادەیە بە زۆری لەو خواردنانەدا بوونی هەیە کە رەنگیان پڕتەقاڵی و سوورە، بۆ نموونە گوێزەر و تەماتە.
٣- ئۆمێگا ٣
توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە چەوری ئۆمێگا سێ دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی تەنگە نەفەسی. ئۆمێگا سێ بەزۆری لە رۆنی ماسی، ناوکە کەتان، فستەق، گوێز و ئەڤۆگادۆدا هەیە.
خەندان