چارەسەرێکی ئاسان بۆ زیبکە
١. بۆ ڕزگار بوون لە پێستی چەورو , پارێزگاریکردن لە ڕووخساری خاوێنی بێ زیبکە , پێویستە ڕۆژانە دووجار بە خوێیاوێکی شلەتێن دەم و چاوو بشۆرێت .
٢ . گەڵای شلیک بەکاربێنە و لەسەر ڕووی زیبکەکان دایان بنێ , بۆ کەمکردنەوەی سوربونەوە و ئاوساوی .
٣ . لیمۆیەک لەگەڵ ھەندێک لە ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە , پاشان تێکەڵەکە لەسەر ڕووخسار بە جوانی بڵاوبکەرەوە و پێویستە ماوەی نیو کاتژمێر پێوەی بێت و , پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرە , ئەم کارە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ ئەنجام بدە .
٤ . توێکڵە سپییەکەی دیوی ناوەوەی لیمۆ خاوەن کەرەوەیە و , جوانی پاراوی بە ڕووخسار دەبەخشێت , بۆیە وا باشە کە ڕووخساری پێ بشۆردرێت و پاشانیش بە ئاو بشۆرێت .
٥ . شەوانە ڕووخسارت بشۆرە بە ئاوی نەعنای تازە , بۆ ڕزگار بوونت لە زیبکەو پەڵە و تەنانەت ھەستیاری پێست ( حساسیەت ) و بگرە (گەڕی ) چەندین کێشەی تری پێستی ڕووخسار.
٦ . ھەوڵبدە بڕێکی زۆر لە میوەی تازەو سەوزەکان بخۆیت , چونکە ڤیتامینەکان و ڕێژەی ئاو کاریگەری لەسەر تەڕو پاراوی و گەشی پێست و بە تایبەتیش ڕووخسار دەکەن .
٧ . بۆ چارەسەر کردنی ئەو زیبکانەی کە درێژ خایەنن و کاریگەرییان لەسەر پێست دروست کردوە , دوو دەنک سیر بھاڕەو بە باشی ڕووخسارتی پێ بسڕە .
٨ . توێکڵی پرتەقاڵ بھاڕەو لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەو , لەسەر ڕووخسارت دایبنێ یەکێکە لە چارەسەرە خۆماڵیەکان .
٩ . تێکەڵەیەک لە کەوچکێ ئاوی لیمۆ و کەوچکێ مێخەکی ھاڕڕاو , دروست بکەو لەسەر شوێنە توشبوەکان دایبنێ .
١٠ . شەوانە لەسەر زیبکە گەورە و ئاوساوەکان سەھۆڵ دابنێ , بەیانی دەبینیت کە دیار نەماون .
١١ . ھەندێک سرکە و خوێ لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە , ھەندێکی لێبڕژێنە بە ڕووخسارتدا , یاخود خاولییەکی بچوکی پێ تەڕ بکە و , بۆ ماوەی (١٥) خولەک لەسەر ڕووخسارت دایبنێ .
١٢ . خەیارێک باش وورد بکە , بەشێوەیەک ھەویرێکی لێ دروست بکەو بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر ڕووخسارت دایبنێ , دەبێتە ھۆی خاوێنکردنەوە و نوێکردنەوەی .
١٣ . ئاردی گەنمەشامی و سپێنەی ھێلکەیەک بکەرە تێکەڵەیەک و , بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر ڕووخسارتی دابنێ , بەردەوام بوونت لەسەر بەکارھێنانی ئەم ماسکە , دەبینیت کە چۆن ڕووخسارت خاوێن و نەرم و گەشاوە دەبێت .
١٤ . گوێز بە باشی بھاڕە و لەگەڵ شیر تێکەڵی بکەو , لەسەر شوێنە تووشبوەکان دایبنێ , زیبکەکان بە خێرای لە ناودەچن بەبێ بەجێھێشتنی شوێنەوار.
١٥ . (٣) کەوچک ھەنگوین تێکەڵ بە کەوچکێک مێخەک بکەو پێش نوستن لەسەر شوێنە توشبوەکەی بدەو بەیانی بیشۆرە , لە ماوەی دوو ھەفتەدا بە تەواوی زیبکەکان دیار نامێن. بەھیوای ڕووخسارێکی گەش و خاوێن و لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک.