مەعدەنوس (كه ره وز) ڕێگە دەگرێت لە شێرپەنجەی سنگ .

مەعدەنوس (كه ره وز) ڕێگە دەگرێت لە شێرپەنجەی سنگ .
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی لە زانکۆی " میسوری " لەر ئەمەریکا ئەوەی دەرخست کە هەندێک گیراوەی سروشتی هەیە لە مەعدەنوس کە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی سنگ لای ئافرەتان رادەگرێت و ناهێلێت گەشە بکەن
پزیشکەکان ئەوەیان روون کردەوە کە مادەی "apigenin " گیراوەیەکی سروشتیە لە مەعدەنوس هەیە ئەبێتە هۆی رێگرتن لە نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ لای ئافرەتان بۆیە ئەم مادەیە ئەبێتە بەربەست لە بەردەم گەشەی خانەکانی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە
پزیشکەکان ئەوەیان زیاتر روون کردەوە کە مادەی "apigenin" ئەبێتە هۆی پێهێنانی ملولە خوێنی بچوک و بۆیە لەم رێگەیەوە دەبێتە هۆی رێگرتن لە خانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم مادەیە لە سێو و پرتەقال و کەرەوز و جەرەزات دا هەیە بەلام لە مەعدەنوس رژەکەی زۆر زیاترە .
Top