بامێ چاره سه ری لاوازییه

بامێ چاره سه ری لاوازییه
1- له‌ناویدا ڕێژه‌یه‌كی‌ باش له‌ڕیشاڵ هه‌یه‌، ئه‌و ڕیشاڵانه‌ تۆكسینه‌كانی‌ (میتابۆلیك) له‌ناوده‌به‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌ترسی‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و تۆكسینه‌ زیان به‌سستمی‌ هه‌رسكردن‌و له‌ش ده‌گه‌یه‌نن، فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش.

2- كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر قورحه‌ هه‌یه‌، سڕكه‌ی‌ ناو سستمی‌ هه‌رسكردنیش تاك لایه‌نانه‌ كاری‌ خۆی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات.

3- تۆڕی‌ چاو ده‌پارێزێت‌و هاوكارییه‌كی‌ باشی‌ تروكاندن ده‌كات‌و ڕێكیده‌خات.

4- سترێس‌و گۆشه‌گیری‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هاوكاری‌ سستمی‌ ده‌مار‌و تووڕه‌بوونیش ده‌كات.

5- به‌هۆی‌ هه‌بوونی‌ ڤیتامین (C) له‌ناویدا، پارێزگاری‌ له‌سستمی‌ به‌رگری‌ جه‌سته‌ ده‌كات.

6- ڤیتامینی‌ (K) ناو بامێ، گرنگه‌ بۆ باشكردنه‌وه‌‌و دروستكردنه‌وه‌ی‌ ئێسكه‌كان‌و پاراستنی‌ ئێسكه‌كان، بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ پرۆتینی‌ خوێن مه‌ینیش زۆر گرنگه‌.

7- له‌ناو بامییه‌دا ماده‌ی‌ (ئاسن، كالسیۆم، مه‌نگه‌نیز‌و مه‌نگزیۆم) هه‌یه‌ كه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ جه‌سته‌ زۆر به‌سوودن.

8- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان لاواز بكه‌ن، ده‌توانن بامییه‌ هه‌ڵبژێرن، چونكه‌ به‌هۆی‌ به‌رزی‌ ڕێژه‌ی‌ ڕیشاڵ له‌ناویدا، بامییه‌ هه‌ستی‌ برسێتی‌ ده‌به‌خشێته‌ مرۆڤ.
Top