كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد كه خواردنى سیر سودێگى گرنگ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، به‌لام ده‌بێت سیره‌كه ئه‌وها بخورێت نه‌ك به كۆلاوى یان له‌ناو خواردنه‌كانى تردا . له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر كریستۆڤه‌ر گاردنه‌ر كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌كه وتى" كاتێك سیر له‌ناو خواردندا ئاماده‌ده‌كرێت هیچ كاریگه‌رێكى نییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆڵسترۆل له‌ناو خوێندا ، چونكه سیر گازى (ئه‌لیسین)ى تێدایه و سودهكهشى هه‌ر له‌و گازهدایه ، به‌لام دواى كۆلاندنى گازه‌كه له‌ناو ده‌چێت و هیچ كاریگه‌ریه‌كى باشیشى بۆ سه‌ر له‌شى مرۆڤ نابێت .هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌ران هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى به‌ته‌مه‌ن كه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ به‌شداربوانى لێكۆلینه‌وه‌كه له ژێر چاودێرى توێژه‌راندا مانه‌وه ، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌به‌رده‌وامى ئه‌و كه‌سانه سیریان ده‌خوارد . له ئه‌نجامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ى كۆڵسترۆلى زیان به‌خش له‌ناو له‌شدا وه‌كو خۆى مایه‌وه .هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی كه له باره‌ی سیره‌وه ده‌كرێن كه گوایه بۆ دڵ و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه سوودی هه‌یه ، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه هیچ شتێكمان له‌و باره‌یه‌وه نهسهڵماندووه