سوودەكانی یۆگا

سوودەكانی یۆگا
ئەمە راستییەكی چەسپاوە كە هەموو مەشقێكی جەستەیی سوودی تەندروستی هەیە. مەشقی یۆگا Yoga و ئەنجامدانی چەند پۆزیشنێكی تایبەتی لەش Yoga poses جگە لە سوودە جەستەییەكان، سوودی زۆر بە لایەنی دەروونی دەگەیەنێت كە لە خوارەوەدا باس كراون:كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی مرونە و هاوسەنگی لەش، باشتربوونی تواناكای مێشك، هەستكردن بە تەندروستییەكی باشتری لەش، باشتربوونی تۆنی ماسوڵكەكان و خۆپاراستن لە پشت ئێشە، خۆپاراستن لە هەوكردن و سووانی جومگە یان سەوەفان، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك بەتایبەتی پاراستنی پتەویی ئێسك و پاراستنی لە پووكانەوە Osteoporosis، باشتركردنی هاتووچۆی خوێن لە هەموو بەشەكان لەشدا بەتایبەتی لە دەست و پێیەكاندا، باشتركردنی سووڕی شلەی لیمف و بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە هەوكردنەكان و ماددە زیانبەخشەكان، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیسیترۆلی خراپ LDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا، زیادكردنی توانای تەركیزكردن و بیركردنەوە. هاندانی خەوێكی قووڵ و ئارام، باشتركردنی توانای سییەكان و هەناسە و دابینكردنی بڕێكی زیاتری ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە گرژبوونی كۆڵۆن و قەبزی و كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن، هاوشێوەی مەشقی هەوایی Aerobic رۆڵی هەیە بۆ باشتركردنی لیاقەی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ، جێگیربوونی پەستانی خوێن لە ئاستێكی نزمدا بەتایبەتی لە تووشبووان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، باشتركردنی باری دەروونی و خاوكردنەوەی گرژیی دەمارەكان.
Top