چۆن ئاستی وزەی لەشت باشتر دەكەیت؟

چۆن ئاستی وزەی لەشت باشتر دەكەیت؟
1. هەوڵ بدە كە نووستنت رێك بخەیت و شەوانە كاتێكی باشی بۆ تەرخان بكەیت.
2. با خۆراكت هاوسەنگ و تەندروستییانە بێت، رۆژانە بڕێـكی زۆر ئاو بخۆرەوە.
3. بە رێـكی و بەردەوام مەشقی بەدەنی یان وەرزش ئەنجام بدە.
4. خۆت فێری پشوودانی دەمارەكان و خۆخاوكردنەوە Relaxation بكە.
5. پیشەی خۆت بهێڵەوە و پەیوەندیبە كۆمەڵایەتییەكانت باشتر بكە.
6. هەواگۆڕی لە رۆتینی رۆژانەتدا بكە.
7. دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول و جگەرەكێشان و بەكارهێنانی دەرمانی هۆشبەر.
8. خەمۆكی یان ئازاری درێژخایەن پێویستییان بە چارەسەر هەیە.
9. زیاد بەكارهێنانی كافائین (قاوە و چای) و ئەلـكهول نەك هەر ئاستی وزەت دادەبەزێنن، بەڵـكو زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن.
10. لەكاتی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی جەستەیی، ئەگەر یەكێـك لەم نیشانانەی خوارەوەت هەبوو، ئەوا پێویستە كە بە زووترین كات سەردانی دكتۆر بكەیت:
• بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
• كەمبوونەوە بان زیادبوونی كێشی لەش.
• وشكبوونی پێست.
• بەرگەنەگرتنی سەرما.
• سەرئێشە.
•هەستكردن بە بێزاری و خەمۆكی.
• خەوزڕان.
Top