لە گەلێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە جۆری یان گروپی خوێن پێوەندی هەیە بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەند حاڵەت و نەخۆشییەك، بۆ نموونە نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە..تاد. هۆكاری ئەمەش كە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە بە تەواوی نەزانراوە. گروپی A ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە تا رێژەی 20% لە كەسانی تر زیاترە، بۆ كەمكردنەوەی ئەم ریسكە واباشترە كە خاوەن ئەم گروپەی خوێن خواردنی گۆشت كەم بكەنەوە. گروپی B ریسكی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم دەگاتە نزیكەی 20% بە بەراوردن لەگەڵ كەسانی خاوەن گروپەكانی تری خوێن، بۆ كەمكردنەوەی ئەم ریسكە پێویستە كە كێشی لەش كۆنتڕۆڵ بكرێت. گروپی AB پەیوەندی هەیە بە گرفت لە بیرهاتنەوەی شتەكان و تەركیزدا، هەروەهائەمگروپەی خوێن پەیوەندی هەیە بە پرۆتینی مەیینی خوێن بە ناوی فاكتەر هەشت Factor VIII كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ شانەكانی مێشك، خەروەها لە كەسانی خاوەن گروپی AB دا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ تا 23% زیاترە بە بەراوەرد لەگەڵ خاوەن گروپەكانی تردا، بۆ كەمكردنەوەی ئەم ریسكە پێویستە كە بەلای كەم رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك مەشقی وەرزشی ئەنجام بدرێت. لە كەسانی خاوەن گروپی Oدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس كەمترە لە كەسانی خاوەن گروپەكانی تر، لە ئافرەتیشدا ئەم گروپە پەیوەندی هەیە بە ئەگەری نەزۆكی، بۆیە پێویستە لەسەر ئەم ئافرەتانەی كە خاوەن ئەم گروپەی خوێنن كە هەوڵ بدەن دووگیانییەكانیان نەخەنە پاش تەمەنی 35 ساڵی.