ئەگەر پێستی دەموچاوت چەورە ئەم کارانە مەکە
ئەو کەسانەی پێستیان چەورە ھەندێک ھەڵە دەکەن، پێویستە لەو ھەڵانە دوور بکەونەوە، ئەوانیش ئەمانەن:
ــ زۆر شۆرینی دەموچاو زیانێکی زۆر بە ڕێژەی PHی پێست دەدات، پێستی چەور بەتەواوی ناھێڵێت، کە ھەبوونی ھەندێک چەوری بۆ پێست پێویستە.
ــ چارەسەرکردنی زیپکەی دەموچاو بەدەرمانی کیمیایی (کە مادەی ترشی سالیسیلیکیان) تێدایە، زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.
ــ بەکارنەھێنانی ھەموو جۆرە کرێمێک، تەنھا ئەوانەی کە مادەی ڕۆن و چەوری لەخۆ بگرێ.
ــ دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی بەرھەمی ھەڵە کە لە مارکێتەکان ھەن، لە بری ئەمە بەرھەمی پزیشکی بەکار بێنە کە لە لایەن پزیشکەوە راسپێردرابێت.
ــ زیپکەی دەموچاو مەتەقێنن، چونکە دەبێتە ھۆی خراپتربوونی زیپکەکە و ژمارەشیان زیاتر دەبێت.
ــ دەموچاوت بە ئاوی سارد بشۆ، چونکە دەموچاو شۆرین بە ئاوی گەرم، وا دەکات کونەکانی پێست زیاتر بکرێنەوە.
باسنیوز