چۆن لە ماڵەوە 1000 کالۆری دەسووتێنیت
پاککردنەوەی زەوی بە گسکی کارەبایی زۆر بەسوودە و لەماوەی سێ خولەکدا 180 کالۆری دەسووتێت، چونکە باڵەکانت بەرەو پێشەوە ڕادەکێشیت و گسک دەدەیت و پاشان دەیگەڕێنیتەوە بۆ دواوە بەو جۆرە بەردەوام لە جوڵەیەکی بەهێزدایت.
پاککردنەوەی زەوی لەڕێگەی فڵچەوە هۆکارێکی ترە بۆ دابەزاندنی کێشت و لەماوەی 30 خولەکدا 200 کالۆری دەسووتێت، لەشت لە جوڵەدایە باڵەکانت بەرەو پێشەوە و دواوە جوڵە دەکات، جارێک بەدەستی چەپ و دوای ماندووبوون بەدەستی ڕاست ڕاکێشانی فڵچەکە بۆ دواوە و پێشەوە باشترین جۆری ڕاهێنانە.
پاککردنەوەی شووشەی پەنجەرە لەڕێگەی ئیسفەنجەوە یان پارچە قوماشەوە، هۆکارێکە بۆ جوڵەیەکی بەردەوامی لەش، بەسوودە بۆ ماسولکەکانی قۆڵت و بەهێزکردنی لە ماوەی 30 خولەکدا 125 کالۆری دەسووتێت.
بڕینی چیمەن پێویستی بە وزە و توانایەکی زۆر هەیە بەتایبەت، ماسولکەکانی قۆڵ بەهێز دەکات، کاتێک دەیبڕیت پەستانێکی زۆر بەکاردەهێنیت، لەماوەی تەنها 30 خولەکدا 315 کالۆری دەسووتێنیت.
لابردنی ڕووەک و گیا خراپەکانی باخچەکەت لەڕێگەی ئامێرەوە هۆکارێکە بۆ نوشتانەوە و دووبارە گەڕانەوە، واتە پاڵنان بۆ سەرەوە و خوارەوە بۆ دواوە و ماندووبوونێکی زۆری ماسولکەکانی دەوێت، لەماوەی 3 خولەکدا 185 کالۆری دەسووتێت.
لەکاتی پاککردنەوەی فەرشدا، بنوشتێرەوە پاشان بەدەستەکانت هەڵیگرە و بەرزی بکەرەوە بوەستەو بیهێنە بەرەو دواوە و ڕایبکێشە تا کۆی دەکەیتەوە، ئەم کردارە چەند جارێک بە ئاراستەی پێچەوانە ئەنجامبدە لەئەنجامی ئەم ڕاهێنانە 180 کالۆری دەسووتێت.
پاککردنەوەی دیوارەکان پێویستی بە ماندووبوون و هێزی ماسولکە هەیە، فڵچەکە بەردەوام بەدەستەوە بەرز و نزم دەکات و تۆ دەجوڵێنێت، ئەم ڕاهێنانە لەماوەی 30 خولەکدا 210 کالۆری دەسووتێنێت.
خه ندان