ئایا پێویستە وەرزشوان كەپسولی ئەمینۆ ئەسید بەكاربێنێت؟

ئایا پێویستە وەرزشوان كەپسولی ئەمینۆ ئەسید بەكاربێنێت؟
بۆ وەرزشوان كاربۆهیدرات پێویستە بۆ دابینكردنی وزە، بەڵام پرۆتین گرنگە بۆ بارستایی ماسوڵكە و چاكبوونەوەی شانەكانی ماسوڵكە لەپاش مەشقی وەرزشیدا، بۆیە وەرزشوان بۆ هەر كیلۆگرامێك كێشی لەش 1.4-2.0 گرام پرۆتینی پێویستە. ئەمینۆ ئەسید یان ترشە ئەمین Amino acids وەكو دەرمان بە شێوەی كەپسول یان پاودەر یارمەتی چاكبوونەوەی ماسوڵكەكان دەدەن پاش وەرزش. ترشە ئەمینەكان پێویستن بۆ دروستبوونی پرۆتین و ماسوڵكە لە لەشدا، بۆیە بەشێكی گرنگن لە خۆراكی وەرزشوان. ئەگەرچی ئەمینۆ ئەسیدەكان راستەوخۆ كاریگەری ناكەنە سەر ئاستی وزەی وەرزشوان، بەڵام گرنگییان هەیە بۆ باشتركردنی لیاقەی وەرزشوان لە هەندێك حاڵەتدا، هەروەها بەكارهێنانی ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی كە بە زنجیرەی لقدار Branched-chain ناسراون وەكو لیوسین، ئایزۆلیوسین، ڤالین ئەگەری ماندووبوون كەم دەكەنەوە لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی هەوایی بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ هێشتنەوەی بارستایی ماسوڵكە، بەڵام بەگشتی واباشترە كە ترشە ئەمینە گرنگ و پێویستەكان تەنیا لە رێگای خۆراكی جۆراوجۆر و هاوسەنگەوە وەربگیرێن لەجیاتی بەكارهێنانی كەپسول یان پاودەری ئەمینۆ ئەسید كە هەرگیز نابنە جێگرەوەی خۆراك و نرخیشیان گرانە.
Top