بۆئەوەی کێشت زیاد نەکات، بە پێی گروپی خوێنەکەت ئەم خۆراکانە بخۆ

بۆئەوەی کێشت زیاد نەکات، بە پێی گروپی خوێنەکەت ئەم خۆراکانە بخۆ
ژمارەیەکی زۆری خەڵکی پەیڕەوی بەرنامەی خۆراکی جیاوازدەکەن بۆ کەمکردنەوەی کیشی لەشیان، ئەگەر بەرنامەیەکی خۆراکی سوودی هەبوو بۆ کەسێک، مەرج نییە بەهەمان کاریگەرییەوە سوودی بۆتۆش هەبێت، چونکە پێکهاتەی جەستەی هەریەکێکمان جیاوازە لەوەی تر.

دکتۆر پیتەر دیئەیدامۆ کە پزیشكێکی ناوداری بواری زانستی خۆراکناسی و کەمکردنەوەی کێشی لەشە بەرنامەیەکی خۆراکی ناوداری داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش و رێگری کردن لە قەڵەوبوون بە پێی گرووپی خوێنەکەت.

گروپی خوێنی (A)
ئەو کەسانەی گروپی خوێنەکەیان لەم جۆرەیە پێویستە پەیڕەوی بەرنامەیەکی رووەکخۆریی بکەن و خواردنی گۆشت کەمتر بکەنەوە.
هەروەها پێویستە زیاتر خۆراکی فرێش بخۆن نەک خۆراکی کۆن یان خۆراکی نا سرووشتی و خواردنی قوتو.


گروپی خوێنی (B)
ئەو کەسانەی ئەم گروپی خوێنەیان هەیە پێویستە خۆیان لە زۆر خواردنی گەنم، مریشک، تەماتە، گەنمە شامی و نیسک بەدوور بگرن، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونیان.

گروپی خوێنی (AB)
ئەم جۆرە کەسانە بڕێکی کەم لە ترشە ئەنزیمییەکان لە گەدەیاندا هەیە، بۆیە ناتوانن بە باشی گۆشت هەرس بکەن، بۆیە سەرئەنجام گۆشتەکە وەک چەوری لە جەستەیاندا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەوی. واباشترە ئەم جۆرە کەسانە بەبەدەوامی ژەمی بچووک و سووک بخۆن.
هەروەها ئەم جۆرە کەسانە دەبێت خۆیان لە خواردنەوەی کافاین و کحول بپارێزن، بەتایبەت لەو کاتانەدا کە هەست بە هەبوونی فشاری دەروونی دەکەن.

گروپی خوێنی (o)
بە پێچەوانەی گروپی خوێنی AB، ئەم جۆرە کەسانە بڕێکی زۆر لە ترشە ئەنزیمییەکان لە گەدەیاندا بوونی هەیە، بۆیە ئاسانتر دەتوانن ئەو خۆراکانە هەرس بکەن کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و چەوری، بەڵام پێویستە خۆیان بەدووربگرن لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات، چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونیان، بەتایبەت دانەوێڵە.


خه ندان
Top