رۆژانە چەند ئاوت پێویستە؟

رۆژانە چەند ئاوت پێویستە؟
كەسێكی پێگەیشتووی تەندروست پێویستە كە رۆژانە 2.5 لیتر ئاو بخواتەوە. ئەم بەم شێوەیە دابین دەكرێت كە رۆژانە 1.8 – 2 لیتر ئاو بخورێتەوە كە دەكاتە 7- 8 پەرداخ، ئەوی تریش كە دەكاتە 0.5 لیتر یان 2 پەرداخ لە خۆراكەوە دەگاتە لەش بەتایبەتی لە سەوزە و میوەكانەوە. پێویستی رۆژانەی ئاو زیاد دەبێت لە كەشی گەرم و لەكاتی وەرزشكردندا. ئاو لەم سەرچاوانەوە دەگاتە لەش:
1. ئاوی خواردنەوە، ساردەمەنی، خواردنەوە گازدارەكان، شرەی دەستكردی میوە(شەربەتەكان).
2. سەوزە و میوەكان.
3. لە ئەنجامی كارلێكە كیمیاییەكان كە لە لەشدا روودەدەن ئاو پەیدا دەبێت.
رێژەی ئاو لە لەشی مرۆڤدا نەگۆڕە، كەمبوونەوەی شلەی لەش گەلێك نیشانەی لێدەكەوێتەوە وەكو زووماندووبوون، لەش داهزران. ونكردنی بڕێكی زۆری شلەی لەش و وشكبوونەوە Dehydration حاڵەتێكی مەترسیدارە، ئەگەر زوو چارەسەرنەكرێت، مەترسی دەخاتە سەر ژیان.
Top