ئەو هۆكارەكانەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكەن

ئەو هۆكارەكانەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكەن
نەخۆشی شەكرە Diabetes mellitus، نەخۆشییەكی درێژخایەنە و بریتییە لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە ئەنجامی كەمبوونەوەیەكی ڕێژەیی یان كەمبوونەوەیەكی تەواوی هۆڕمۆنی ئینسولین لە خوێندا، یان گرفت لە كاریگەری هۆرمۆنی ئینسولین لەسەر شانەكانی لەشدا، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە ئەگەری چەند ئاڵۆزییەكی درێژخایەن لە چەندین ئەندام و كۆئەندامی لەشدا.
هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون ئەمانەن:
1- مەیلی زگماكی یان مەیلی خێزانی: واتە ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی پلە یەكی خێزانێك تووشی نەخۆشی شەكرە بووبێت ئەوا لەوانەیە كە نەخۆشییەكە لە رێگای جینەكانەوە بۆ وەچەكان بگوازێتەوە.
2- زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی: هەر چەند شانەی چەوری لە لەشدا زیاد بكەن و زیاتر چەورییان تێدا كۆبێتەوە هێندە بەرگری شانەكان بەرانبەر بە كاریگەری هۆرمۆنی ئینسولین زیاتر دەبێت واتە ئینسولین بە باشی كاری خۆی ناكات، دەرئەنجام لەوانەیە كە تەنیا هۆكار بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی بێت.
3- تەمەن: لەوانەیە كە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زۆرجار لە پاش تەمەنی 40 ساڵیدا بەبێ بوونی هۆكارەكانی تر بەتایبەتی لە پیاواند ڕووبدات، كەواتە تەمەن هۆكارێكی ترە كە ڕێگا خۆش دەكات بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
Top