هۆكارەكانی ئاوی سپی چاو

هۆكارەكانی ئاوی سپی چاو
ئاوی سپی Cataract بریتییە لە ڵێڵبوونی هاوێنەی لكاو كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر بینین. هۆكارەكان بریتین لە: پیربوون، زگماكی لەگەڵ لەدایكبووندا Congenital cataracts لەبەر بوونی هەوكردن یان برینداربوون یان گرفت لە گەشەی كۆرپەدا، وەكو ئاڵۆزی هەندێك نەخۆشی لە دەرەوەی چاودا وەكو: نەخۆشی شەكرە، ماددەی ژەهراوی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو ستیرۆیدەكان، زیاد بەركەوتنی چاو بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی یان تیشكی خۆر، بەركەوتن بە تیشكی دەستكردRadiation، زەبر بۆ چاو. هەروەها هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە ئاوی سپی ئەمانەن: جگەرەكێشان، پیسبوونی ژینگە، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول.
Top