ئەسپرین باشترین چارەسەرە بۆ شەقەسەر

ئەسپرین باشترین چارەسەرە بۆ شەقەسەر
بە گوێرەی چەند لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی، دەنكی ئەسپرین Aspirin لەوانەیە باشترین چارەسەر بێت بۆ ملیۆنان كەس كە بەدەست شەقەسەر دەناڵێنن. حەبی ئەسپرین بە ژەمی 900-1000 ملگم لەوانەیە كە نۆرەی شەقەسەر تا رادەیەكی باش چارەسەر بكات لە ماوەی 2 كاتژمێردا. بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین لەگەڵ حەبی دژە رشانەوەی وەكو پلاسیل Plasil سوودبەخشە بۆ رێگرتن لە هێڵنج یان رشانەوەی كە گەلێك جار هاوكات لەگەڵ نۆرەی شەقەسەردا روودەدات. وەكو یەكەم هەڵبژاردەی چارەسەركردن، نەخۆشانی شەقەسەر دەتوانن بێ راچێتەی دكتۆر حەبی ئەسپرین بەكاربێنن، ئەگەر سوودی نەبوو ئینجا دەستبكرێت بە بەكارهێنانی دەرمانی دیكەی تایبەت بە شەقەسەر بە رێنمایی دكتۆر. میكانیزمی تەواو لە پاڵ سووكبوونی نۆرەی شەقەسەر بە حەبی ئەسپرین بە تەواوی نەزانراوە، لەوكاتەی كە لەشی هەر كەسێك بە شێوەیەكی جیاواز مامەڵە لەگەڵ دەرمانەكان دەكات. بەڵام پێویستە ئەمە بزانرێت كە هەرگیز نابێت حەبی ئەسپرین لەسەر گەدەی بەتاڵ بەكاربێت چونكە دەبێتە هۆی داڕووشانی ناوپۆشی گەدە و خوێنبەربوون.
Top