رێنمایی بۆ دایكی شیردەر

رێنمایی بۆ دایكی شیردەر
گەلێك ئافرەت لە مانگی رەمەزاندا شیردانی سروشتی دەوەستێنن، بەگشتی رۆژووگرتن كاریگەرییەكی ئەوتۆ ناكاتە سەر شیردانی سروشتی و دروستبوونی شیر بە مەرجێك دایك بڕێكی باشی شلە بە درێژایی شەو بخواتەوە و پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بكات كە بریتین لە: دووركەوتنەوە لە شلەمەنییە گازدارەكان و خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای كە هاندەرن بۆ وشكبوونی لەش چونكە كافائین هانی گورچیلەكان دەدات بۆ زیاد دەردانی ئاو، زیاد خواردنی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، دانانی خشتەیەك بۆ خواردنەوەی شلە لە ماوەی نێوان فتار و پارشێودا، دووركەوتنەوە لە ئیشی زیاد و خۆماندووكردن لەكاتی رۆژدا، وا باشترە كە ئیشی ناوماڵ لەكاتی شەو و پێش پارشێو ئەنجام بدرێت، دووركەوتنەوە لە خۆراكی تیژ، خۆپاراستن لە گەرما و بەركەوتن بە تیشكی خۆر، تەرخانكردنی كاتی تەواو بۆ نووستن، هاوسەنگكردنی ژەمی فتار و هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروستییانە كە هاندەر بن بۆ دابینكردنی ئەو ماددە گرنگانەی كە پێویستن بۆ دروستبوونی شیر، بۆ نموونە گۆشت، پەڵەوڕ، ماسی، سەوزە و میوە، شیری كەم چەوری، ماست، پەتاتە، پاقلەمەنییەكان. هەروەها هەڵبژاردنی ژەمێكی تەندروستییانە لەكاتی پارشێودا لەگەڵ دواخستنی ژەمی پارشێو بە پێی كاتی رێپێدراو. وا باشە كە لە هەر دوو ژەكی پارشێو و فتاردا، دایكی شیردەر دووركەوێتەوە لە خۆراكی سوێر و ترشیات و زەیتوون و چەرەزات، لەگەڵ خۆراكی شیرین و چەور بەتایبەتی خۆراكی خێرا كە جگە لە زیاد هەستكردن بە تێنووبوون، هەستی برسیبوونیش زیاد دەكەن.
Top