ئه‌و خۆراكانه‌ی جه‌سته له نیكۆتین خاوێنده‌كه‌نه‌وه
نیكۆتین هه‌شت رۆژ له خوێندا ده‌مێنێته‌وه و دوای ئه‌وه زۆربه‌ی له میزدا ده‌كرێته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌یش كه ده‌مێنێته‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و ده‌بێت به مادده‌یه‌ك به‌نێوی كوتینین، ئه‌مه‌یان تاكو مانگێك له كێشانی دوا جگه‌ره له جه‌سته‌دا ده‌مینێته‌وه.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه هه‌ندێك خۆراك واده‌كه‌ن جه‌سته زووتر له نیكۆتین و كاریگه‌رییه‌كانی خاوێن ببێته‌وه، كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
1-سه‌وزه گهڵاپانهكان:
كاری نیكۆتین له‌سه‌ر جه‌سته كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه. له نموونه‌ی ئه‌مانه‌ش قه‌رنابیت، كه‌له‌رم و هاوشێوه‌كانیان. ده‌گوترێ هۆكاری ئه‌م كاریگه‌رییه‌یان، ده‌وڵه‌مه‌ندییانه به ره‌گه‌زی فۆلیك ئه‌سید.
2-بیبه‌ر:
ڤیتامین سی هانی جه‌سته ده‌دات زوو له نیكۆتین رزگاری ببێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ڵێن به‌شێك له كاریگه‌رییه ژه‌هرینه‌كانی نیكۆتین كه‌مده‌كاته‌وه. كه باسی ڤیتامین سی ده‌كرێت، خێرا پرته‌قاڵ و لیمۆمان بیرده‌كه‌وێته‌وه، ره‌نگه نه‌زانین بیبه‌ر به‌گشتی و بیبه‌ری زه‌رد به‌تایبه‌تی، له پرته‌قاڵ و لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترن به ڤیتامین سی.
3-سندی:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه خواردنه‌وه‌ی لیترێك له شه‌ربه‌تی سندی به رادده‌ی 88% كردنه ده‌ره‌وه‌ی نیكۆتین له جه‌سته‌دا خێراتر ده‌كات. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌كاردێنن، نابێ به‌بێ راوێژی پزیشك بڕی زۆر له سندی و شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بخۆن، چونكه كار له ده‌رمانه‌كان ده‌كات و كاریگه‌رییان كه‌م یان زیادده‌كات و ئه‌وه‌ش نه‌خوازراوه.
4-زه‌نجه‌فیل:
كاریگه‌رییه ژه‌هرینه‌كانی نیكۆتین كه‌مده‌كاته‌وه
5-بلوبێری و هاوپۆله‌كانی:
تاكو رادده‌ی ترشی میز زیاتربێ، به خیراییه‌كی زیاتر نیكۆتین فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش. رادده‌ی ترشی ئه‌مانه زۆره و به‌و رێگایه واده‌كات نیكۆتین به خێرایی له میزه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه.
6-ئاو:
نیكۆتین جه‌سته وشكده‌كاته‌وه. ئاویش فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی نیكۆتین له جه‌سته‌دا خێراده‌كات. بۆیه ئاو خواردنه‌وه له دوو رووه‌وه گرنگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیكۆتین و كاریگه‌رییه‌كانی.
روداو