سوودە تەندروستییەکانی سەرتۆی شیر بزانە

سوودە تەندروستییەکانی سەرتۆی شیر بزانە
لێکۆڵینەوەکای زانکۆی (ڤێستێرنی کەنەدا)، ئاشکرایان کردووە، سەرتۆی شیر (قەیماغ) مادەی پرۆبایۆتیکی تێدایە، ئەو مادەیەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا کەم دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئەلۆ دکتۆر)، گرۆگێر رید، سەرپەرشتی تیمی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: "مادەی پرۆبایۆتیکی ناو سەرتۆی شیر سوودی بۆ تەندروستیی لەش ھەیە، بەتایبەت لە ئافرەتاندا ڕێگری لە چالاکی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات".

سەرپەرستی تیمی لێکۆڵینەوەکە، پێشنیار دەکات ئافرەتان سەرتۆی شیر بخەنە خشتەی ڕۆژانەی خواردنیانەوە و بیخۆن، چونکە مادەی پڕۆبایۆتیکی سەرتۆی شیر یارمەتی دروستبوونی دژە ئۆکسید دەدات و زیانەکانی سەر DNA کەم دەکاتەوە، ھاوکات دەبێتە ھۆی پتەوکردنی DNA، سیستەمی بەرگری لەشیش بەھێز دەکات.

تێبینی/ ئەو کەسانەی ڕێژەی چەوری و کۆڵستڕۆڵ لە خوێنیاندا زۆرە، بەر لەوەی سەرتۆی شیر (قەیماغ) بخۆن، پێویستە پرسیار لە پزیشکی تایبەت بەم بوارە بکەن، چونکە سەرتۆی شیر ڕێژەیەکی زۆر، چەوری تێدایە.


باسنیوز
Top