خواردنی مۆز لە سەردانی پزیشک دوورتدەخاتەوە
مۆز تەنها بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاد ناکات، بەڵکو مۆز ڕێگە لە سووتانەوەی گەدە دەگرێت، پەستانی خوێنی لەشت ڕێکخدەخات و یەکسانی دەکاتەوە و دەتپارێزێت لە سەکتەی دڵ و مێشک، بەهۆی پێکهاتەی پۆتاسیۆمەوە.
ئەو میوەیە سەرچاوەی وزەیە، خواردنی 1-2 مۆز پێش ڕاهێنانی وەرشی هێزێکی زۆرتان پێدەبەخشێت، دژایەتی ئەنیمیا و سووتانەوە و برینی گەدە و قەبزی دەکات و ئاستی پلەی گەرمی لەشت یەکسان دەکاتەوە، بەڵام مۆز بەگەدەی خاڵی زیانی هەیە.
لە ئەمریکا مۆز بە یەکەم میوە ئەژماردەکرێت و زیاتر لە هەر میوەیەکی دیکە بایەخی پێدەدرێت.
هەندێک کەس دەڵێن خواردنی مۆزێک کە توێکڵەکەی قاوەیی بێت باش نییە بۆ خواردن، بێگومان ئەم حاڵەتەش لەهەموو میوەیەکدا ڕوودەدات و ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ قاوەی و ڕەنگی تاریک، بەڵام بەگوێرەی ئێم بی سی ئەمە تەنها بۆچوونێکە و ڕاست نییە.
مۆز تا ڕەنگی بەرەو قاوەیی بڕوات و پێبگات ڕێژەی ماددەی دژە ئۆکسان دژی شێرپەنجەی تێدا زیاد دەکات، ئەو ماددەیەش پێیدەوترێت tumor necrosis factor کە بەرگری لە خانەکانی لەش دەکات دژی هەوکردن و نەخۆشیەکان.
خه ندان