چۆن خۆت لە ئازاری مل و شانت ڕزگار دەکەیت

چۆن خۆت لە ئازاری مل و شانت ڕزگار دەکەیت
کەسانێکی زۆر ڕۆژانە تووشی ئازاری شان و مل دەبن، بەهۆی ڕەفتار و جوڵە و دانیشتن و خەوتنی ناتەندروستەوە، کە کاردەکاتە سەر بڕىرەکانی مل و زیانت پێدەگەیەنێت و تووشی ئازارت دەکات.

پێگەی "hiamag" بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە چەند رێنماییەک دەخاتەڕوو، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل و شانەکان.

1-نەگونجان و وەستانی مل و سەر شانەکان بەشێوازێکی خراپ و ناڕێک لە کاتی دانیشتن لەسەر کار یان خوێندن.

2-ئاگاداری وەستاندنی سەرت بە، هەوڵبدە بەشێوازێکی ڕێک و گونجاو ڕایگریت لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان.

3-وازهێنان لە بەکارهێنانی پشتی ناڕێک و ناتەندروست لەکاتی خەودا، گۆڕینی بە پشتیە پزیشکیەکان کە یەکسانی نێوانی مل و شانت ڕابگرێت.

4-ئاگاداربە لە هەڵگرتنی کێشی قورس بەدەستێکت، چونکە کاریگەری دەبێتە لەسەر شان و ملت.

5-ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنانی وەرزشی، کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری مل و شانەکانت وەک لە ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بۆ کراوە.
Top