جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات

جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات
جگەرەكێشان هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین Insulin resistance. بەگشتی جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە تا 30-40% زیاد دەكات، جگەرەكێشانی زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شەكرە زیاتر دەكات، بۆ نموونە كێشانی زیاتر لە 20 جگەرە لە رۆژێكدا ئەگەری توشبوون 2 هێندە زیاد دەكات. هەروەها تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە ئەگەر جگەرە بكێشن ئەوا بەردەوام گرفتیان لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێندا دەبێت لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە وەكو نەخۆشی دڵ، نەخۆشی گورچیلە، نەخۆشی لە تۆڕەی چاو كە لەوانەیە ببێتە هۆی كوێربوون، هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر. ئاستی بەرزی شەكری خوێن و جگەرەكێشان دیواری خوێنبەرەكان تێكدەدەن و ئەگەری نیشتنی چەوری زیاد دەكەن، بەمەشەوە خوێنبەر تەسك دەبێتەوە و لەوانەیە كە بە یەكجاری بگیرێت و ببێتە هۆی نۆرەی دڵ كە لەوانەیە كوشندە بێت، لەوانەشە كە گیرانی خوێنبەرێكی مێشك ببێتە هۆی جەڵتەی مێشك.
Top