لە ژەمی پارشێودا وریا بە لەو خۆراكانەی ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكەن

لە ژەمی پارشێودا  وریا بە لەو خۆراكانەی ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكەن
هەر چەند بڕی خوێ لە خۆراكدا زیاتر بێت هێندە زووتر و زیاتر هەست بە تێنووبوون دەكەیت، هەروەها بە گوێرەی خۆراكی تیژ Spicy foods و خۆراكی چەور. هەوڵ بدە كە خۆراكی پرۆتینی و خۆراكی چەور كەم بخۆیت بەتایبەتی لە ژەمی پارشێودا، چونكە ئەو خۆراكانە كاتێكی زۆریان پێویستە تاكو بە تەواوی هەرس بكرێن، كەچی خۆراكی كاربۆهیدرایتی بەگشتی بۆ هەرسبوونێكی تەواو كاتێكی كەمتری دەوێت. خواردنەوە گازدارەكان بەتایبەتی بیبسی و كۆلا ماددەی كافائین Caffeine لەخۆدەگرن كە هانی گورچیلەكان دەدەن بۆ زیاتر دەردانی ئاو، بەمەشەوە هەستی تێنووبوون زیاتر دەبێت، جگە لە خواردنەوە گازدارەكان، ماددەی كافائین لە گەلێك خواردن و خواردنەوەی تردا بە رێژەی جیاواز هەیە وەكو قاوە، چای، كاكاو، شوكولاتە، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks. ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن بریتین لە: زەیتوون، جیبس، پیتزا، دۆشاوی تەماتە، خۆراكی خێرا، كیتچەپ و ساس، خیلر شور، ترشیات، هەروەها خۆراكە قوتووبەندەكان بەتایبەتی گۆشت و مریشك و ماسی قوتووبەند، هەروەها خۆراكی رێستورانتەكان بەگشتی رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن. هەوڵ بدە لە ژەمی پارشێودا بڕێكی باشی سەوزە و میوە بخۆیت، چونكە رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەرگرن و ئەگەری تێنووبوون لە كاتژمێرەكانی رۆژوودا كەم دەكەنەوە.
Top