ئارەقەكردنی دەستەكان كە زیاتر لە لە بەری دەستەكاندا Sweaty palms بەرجەستە دەبێت، ئەگەرچی حاڵەتێكی باو نییە، بەڵام تووشبوو تا رادەیەكی زۆر بێزار و نیگەران دەكات، هۆكاری راستەقینەی ئەم گرفتە هێشتا بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام میكانیزمەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی چاڵاكیی كۆئەندامی دەماری سیمپەتاوی Sympathetic كە هانی گلاندەكانی ئارەقە لە دەستەكان دەدات بۆ زیاتر ئارەقەكردن بە بێ بوونی هاندەرە سروشتییەكانی ئارەقەكردن وەكو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان شێداری هەوا. ئارەقەكردن رێگایەكە كە لەش بە هۆیەوە پلەی گەرمی رێكدەخات، لەش ملیۆنان گلاندی چەوری هەیە كە نیوەیان كەوتوونەتە دەستەكان. ئەگەرچی بە سترێس یان شەكەتی دەروونی توندی ئارەقەكردنەكە زیاتر دەبێت، بەڵام ئەمە سەلمێنراوە كە هۆكاری جەستەیی لەپاڵ ئەم گرفتەیە نەك هۆكاری دەروونی كە خۆی لە تێكچوونی فرمانی كۆئەندامی دەماری سیمپەتاویدا دەبینێتەوە، تا ئێستاش هۆكارە قووڵەكان لەپاڵ ئەم تێكچوونە نەزانراون. خۆشبەختانە، ئێستا گەلێك دەرمان لەبەردەستدان بۆ كۆنترۆلكردنی ئارەقەی لەپی دەست ئەگەر چارەسەری یەكجارەكیش نەبێت، بەڵام تووشبوو دەتوانێت كە بەم گرفتەوە بە وەرگرتنی دەرمان ژیانێكی ئاسایی بباتە سەر.