بۆ تەندروستیت لە ڕۆژێکدا دوو پەرداخ شیر بخۆنەوە

بۆ تەندروستیت لە ڕۆژێکدا دوو پەرداخ شیر بخۆنەوە
پڕۆتینی شیر گرنگییەکی زۆری ھەیە و لە گرووپی پڕۆتینە ئاژەڵییەکان ھەژمار دەکرێت، بۆیە دەگوترێ منداڵان دوو لەسەر پێنجی پڕۆتینی پێویستی جەستە و بە تەمەنەکان یەک لەسەر پێنجی پڕۆتینیان لە شیر وەربگرن.

ھەندێک کارگەی بەرھەمھێنانی شیر چەورییەکەی جیا دەکەنەوە و بۆ بەرھەمی دیکەی وەک خامە و قەیماغ و کەرە بەکاری دەھێنن و لە بڕی ئەو چەورییە ڕۆنی پاڵم کە زۆر ھەرزانترە بەکار دەھێنن، بۆیە شیرە کەم چەورییەکان زۆر باشترن و ھەر تەمەنێک لە منداڵەوە و تا بەساڵاچوو پێویستە لە ڕۆژدا دوو پەرداخ شیر بخۆنەوە.

ئەوانەی بە ھەر بیانوویەک شیرناخۆنەوە دەبێت چاوەڕێی چەند نەخۆشییەکی وەک: کەمی گەشە لە منداڵاندا بە ھۆی کەمی کالیسیۆم و کەمبوونەوەی ڤیتامین B2، پوکانەوەی ئیسَک، قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بکەن.


باسنیوز
Top