سوودەكانی فستق بزانە
گۆڤاری تەندروستیی (لایف ستایل مەدیسۆن)ی ئەمریكی بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەرچی لە دێر زەمانەوە خواردنی گوێز و بادام لەڕووی تەندروستییەوە ناوبانگی زۆری دەركردووە، بەڵام فستق سوودەكانی زۆر لەو دوو بەرهەمە زیاترە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو گۆڤارە: "خواردنی 100 گرام فستق لە ھەفتەدا دەبێتە ھۆی كەم كردنەوەی كۆلیسترۆلی خوێن و هاوکات 48%ی چەوری خوێنێ لەشی مرۆڤیش هەڵمژێت".
گۆڤاری لایف ستایل مەدیسۆن، نووسیویەتی: "بە پێی لیکۆڵینەوەی پزیشکان دەرکەوتووە، فستق 51%ی هۆکارەکانی نەزۆكی پیاوان چارەسەر دەکات".
پسپۆڕانی زانكۆی كارۆلینای ئەمریكا دەڵێن: "فستق مادەی ڤیتواسترۆلاتی تێدایە و ئەو مادەیەش چەوری ریخۆڵەكان كەم دەكاتەوە، ھەروەھا ھەڵگری بڕێكی زۆر مادەی كارۆنۆئیدە و ڕێگە لە نەخۆشیەكانی دڵ دەگرێت"، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە خواردنی فستقی خاو، یان فستقی بێ خوێیە لە فستقی سۆر باشترە".
باسنیوز