ئایا هەستەوەریت بە خۆراك هەیە؟

ئایا هەستەوەریت بە خۆراك هەیە؟
هەستەوەری خۆراكFood allergy بریتییە لە كاردانەوەی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە ماددەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن لەش دژەتەن دژی ئەم ماددەیە دروست دەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش رۆژێك لە گەیشتنی ماددەكە بە لەش. نیشانەكانی هەستەوەری بە خۆراكە جیاوازەكان وەكو یەكەن، بۆ نموونە خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان دەم و زمان، خورشت لە پێستدا، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون. جگە لە باینجان Eggplant، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن ئەمانەن: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقلە، خۆراكە قوتووبەندەكان. ئەو كەسانەی كە زیاتر ئەگەری هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان لێدەكرێت بریتین لە: منداڵەكورتەباڵاكان، تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، ئافرەتە تووشبووەكان بە هەندێك نەخۆشی زگماكی هێلكەدانەكان، تووشبووان بە مۆنگۆلیزم، ئەوانەی هەستەوەری دەنوێنن بەرانبەر بە خۆراكی تر وەكو گەنم و هێلكە و بەهارات. پێویست ەئەمەش بزانرێت كە تەنیا لەناو گەنمدا 32 ماددە هەیە كە لەوانەیە ببنە ئەگەری هەستەوەری ئەگەرچی ماددەی گلوتین Glutin لە هەموو ماددەكانی دیكە پتر هەستەوەری پەیدا دەكات لە كۆئەندمی هەرسدا بە شێوەی بەدهەڵمژین و بەدهەرسی و ئاوسانی سك و سكچوون كە دەبنە هۆی كەمبوونی ماددە خۆراكییە گرنگەكانی وەكو ڤیتامین A و B.
Top