سستمی ئۆبالۆن Obalon رێگایەكی نوێیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش كە بریتییە لە بەكارهێنانی كەپسولی تایبەت كە بالۆنی تێدایە Balloon-in-a-Pill بە مەبەستی پڕكردنی قەبارەیەكی دیاریكراو لەناو گەدەدا، بەمەشەوە كەسەكە كەمتر دەخوات و ئارەزووی خواردنی كەم دەبێتەوە. كە كەپسولەكە قووت دەدرێت و دەگاتە ناو گەدە، بالۆنەكەی ناوی بە گازێكی تێكەڵاوی نایترۆجین پڕدەكرێت. بە كۆی چارەسەرەكە تەنیا 3 كەپسول پێوستە، پاش كەپسولی یەكەم بە 3 هەفتە ئینجا كەپسولی دووەم قووت دەدرێت، ئینجا پاش 9 یان 12 هەفتە ئینجا كەپسولی سێیەم وەردەگیرێت. كە بالۆنی ناو كەپسول دەكشێت ئەوا هەر بالۆنێك 250 میللیلیتر گاز لەخۆدەگرێت، واتە بە هەر 3 بالۆن 750 میللیلیتر گاز لەخۆدەگرن و ئەم قەبارەیە لەناو گەدەدا داگیردەكەن، بەمەش جێگای بڕێكی كەمتری خۆراك لەناو گەدەدا دەبێتەوە، واتە كەسەكە كەمتر دەخوات. پاش 6 مانگ هەموو بالۆنەكان بە پێنۆڕی گەدە تەنیا لە ماوەی 16 خولەكدا لادەبرێن. هێشتا بەكارهێنانی كەپسولی بالۆن لە لایەن ئەژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە FDA پەسەند نەكراوە و پێیان وایە كە ئەم رێگایەی دابەزاندنی كێشی لەش لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە. رێگایەكی تریش هەیە كە میكانیزمەكەی هەمان میكانیزمی سستمی ئۆبالۆنە بە ناوی سستمی Elipse كە بریتییە لە قووتدانی تەنیا یەك كەپسول كە پڕدەكرێت لە ئاوی دڵۆپێنراو لەجیاتی گاز، ئینجا پاش 4 مانگ پالۆنەكە لەخۆیەوە بچووكدەبێتەوە و لە رێگای كۆئەندامی هەرسەوە فڕێ دەدرێت، واتە پێویست بە لابردن بە پێنۆڕ ناكات.