پشدێنی دڵنیایی(قایشی گوشن Seat belt) هۆكارێكە بۆ پاراستنی ژیان لەكاتی كارەساتی ئۆتۆمبیلدا، بۆ نموونە بە پێی ئامارەكان لە ئەمریكادا ساڵانە 15000 كەس لە مردن رزگار دەبن لەكاتی كارەساتەكانی هاتووچۆدا تەنیا لەبەر ئەوەی كە شوفێر و كەسانی تری ناو ئۆتۆمبیل پشدێنی سەلامەتی دەبەستن. پشدێنی سەلامەتی بە چەندین رێگا لە زەبر و برینداربوونی سەخت دەتپارێزێت كە ئەمانەن: لەكاتی راگرتن یان (برێكی) بەهێز و كتوپڕ رێگا لە تەكانی لەش بۆ پێشەوە دەگرێت بەتایبەتی بەركەوتن سەر بە داشبۆرد و ستێرن و جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیل، لەش لە بەهێزترین شوێنیدا رادەگرێت كە بریتین لە نێك و شانەكان، هێزی پێكدادان دابەش دەكات، بەمەشەوە لە توندییەكەی كەم دەكاتەوە، پشدێنی دڵنیایی وا دیزاین كراوە كە 2 شوێنی زۆر گرنگی لەش كە بریتین لە مێشك و پەتكە دەكار بپارێزێت. بەستنی قایشی دڵنیایی بە شێوەی زانستی و گونجاو گرنگی یەكجار زۆری هەیە، قایشەكە پێویستە كە بكەوێتە سەر سینگ لە نێوان هەر دوو مەمكدا، نابێ هەرگیز بكەوێتە سەر مل یان ژێر قۆڵ. بەستنی پشدێنی دڵنیایی تەنیا چەند چركەیەك دەخایەنێت، بۆیە هەر كە چوویتە ناو ئۆتۆمبیلەت پشدێنی دڵنیایی ببەستە جا ئەگەر بە هەر خێراییەك ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت.