هۆكارەكانی كڕانەوەی قوڕگ لە رەمەزاندا؟

هۆكارەكانی كڕانەوەی قوڕگ لە رەمەزاندا؟
كڕانەوە، یان سووتانەوەی قوڕگ Sore throat تووشبوو بە توندی ناڕحەت دەكات بەتایبەتی لەكات رۆژوودا، بۆیە گەلێك جار وا لە رۆژووان دەكات كە رۆژووەكەی بشكێنێت. بەگشتی، زۆربەی حاڵەتەكانی كڕانەوەی قوڕگ نەخۆشی سووكیان لەپاڵە، بۆ نموونە: هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت، هەوكردنی قوڕقوڕاگە، گوێڕەپە Mumps، ئەنفلوەنزا، كولبوونی ڤایرۆسی دەم و قوڕگ Herpangina، هەوكردنە بەكتریاییەكانی وەكو هەوكردنی لەوزەكان، هەوكردنی زمانەی قوڕگ، ئاستی نزمی شێداری هەوا، جگەرەكێشانن هەستەوەری بە تۆز و خۆڵ، دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و قوڕگ GERD. جگە لە چارەسەركردنی هۆكارەكان، دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە ئەگەری تێنووبوون زیاد دەكەن بەتایبەتی لە ژەمی پارشێودا پێویستە بۆ رێگرتن لە وشكبوونی قوڕگ، بۆ نموونە: خواردنەوە گازدارەكان كە كافائین Caffeine لەخۆدەگرن كە هانی گورچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی ئاو، بەمەشەوە هەستی تێنووبوون زیاتر دەبێت، هەروەها قاوە، چای، كاكاو، شوكولاتە، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks، لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن وەكو زەیتوون، جیبس، پیتزا، دۆشاوی تەماتە، خۆراكی خێرا، كیتچەپ و ساس، ترشیات، هەروەها خۆراكە قوتووبەندەكان بەتایبەتی گۆشت و مریشك و ماسی قوتووبەند.
Top