ئەمانە بخۆ بۆ ئەوەی لە كاتی رۆژووگرتندا تینووت نەبێ

ئەمانە بخۆ بۆ ئەوەی لە كاتی رۆژووگرتندا تینووت نەبێ
ژمارەیەكی زۆری سەوزە هەن، كە بڕێكی زۆری ئاویان لەخۆ گرتووە و ڕۆژووەوان دەتوانێ لە پارشێودا بیانخوا، تا رۆژی دواتر هەست بەتینوێتی نەكات.

خەیار، یەكێ لە پڕ ئاوترین سەوزەكانە و ڕێژەی ئاو 96%ی پێكهاتەی خەیار پێكدێنێ و لەگەڵ هەموو شتێكیش دەخورێت.

خاس، 95%ی ئاوە و ژمارەیەكی زۆری ڤیتامینیشی لەخۆگرتووە.

كەرەوز 95%ی ئاوە و تەنانەت دەكرێ لە شەودا بەتەنهاش بخورێت.

توور، 95%ی ئاوە و دەكرێ بخرێتە نێو هەر جۆرە زەڵاتەیەكەوە.

تەماتە 93%ی ئاوە و پێكهاتەی سەرەكی زۆربەی زەڵاتەكانە و تەنانەت لەگەڵ چێشتیش تێكەڵ دەكرێ.

هەروەها قەرنابیت و بیبەری شیرین و سپێناخ و برۆكلی سەوزیش لە سەوزە پڕ ئاوەكانن و گرنگی زۆریان هەیە بۆ نەهێشتنی هەستی تینوێتی

باسنيوز
Top