مەرجە تەندروستییەكانی رۆژووگرتن بۆ نەخۆشانی شەكرە

مەرجە تەندروستییەكانی رۆژووگرتن بۆ نەخۆشانی شەكرە
نەخۆشی شەكرە Diabetes دوو جۆری هەیە، جۆری یەكەم یان جۆری پشت بەستوو بە ئینسولین كە لە منداڵ و نەوجەواناندا بەدی دەكرێت، جۆری دووەم یان جۆری پشت نەبەستوو بە ئینسولین كە لە تەمەنی گەورەدا بەدی دەكرێت و جۆرە باوەكەی نەخۆشی شەكرەیە. جۆری یەكەم تەنیا بە دەرزی ئینسولین كۆنتڕۆڵ دەكرێت، جۆری دووەم بە حەبی تایبەت كە هاندەرن بۆ چوونەژوورەوەی شەكری خوێن بۆ ناو خانەكان لەبەر ئەوەی كە هۆرمۆنی ئینسولین بە باشی ئیشی خۆی ناكات. پارێزی خۆراك بۆ هەر دوو جۆری نەخۆشی شەكرە وەك یەكە جا ئەگەر تووشبوو رۆژوو بگرێت یان نەگرێت. بەگشی تووشبووان بە جۆری دووەمی شەكرە دەتوانن رۆژوو بگرن و حەبەكانیان لە پارشێو و پاش فتار بەكاربێنن، بۆ دڵنیابوون لە كۆنتڕۆڵكردنی پێویستە كە زوو زوو پشكنینی شەكری خوێن ئەنجام بدەن، هەروەها بە هیچ شێوەیەك پارێزی خۆراك نەشكێنن. تووشبووان بە جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە زیاتر دوچاری گرفتی دابەزینی ئاستی شەكری خوێن دەبنەوە، بۆیە پێویستییان بە چاودێری و سەرپەرشتی دكتۆر هەیە لەكاتی رۆژوو گرتندا لەگەڵ پشكنینی ئاستی شەكری خوێنی كۆكراو لە هیمۆگلۆبیندا HbA1c. ئەمە راستییەكی پزیشكییە كە دابەزینی ئاستی شەكری خوێن مەترسیدارترە لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە پێویستە كە تەنیا بە رێنمایی پزیشك ژەمە دەرزییەكانی ئینسولین بۆ 2 ژەمی پێش پارشێو و پێش فتار دابەش بكرێن، پاشان پشكنینی خوێن ماوەیەك پاش پارشێو و نیوەڕۆ و پێش فتار و پاش فتار ئەنجام بدرێت بە مەبەستی رێكخستنی ژەمی دەرزی ئیسولین.
Top