لە رەمەزانیشدا پارێزی كۆلیستیرۆل لەبیر نەكەیت

لە رەمەزانیشدا پارێزی كۆلیستیرۆل لەبیر نەكەیت
زیادبوونی رێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ ئەگەری نەخۆشی دڵ و جەلتە بە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەكات، چونكە پاش كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و جێگیر دەبێت، بۆیە پارێزی خۆراكی تایبەت بە كۆلیستیرۆل گرنگی هەیە. ئەو چەورەپرۆتینانەی كە چڕی كەمیان هەیە LDL هەڵگری كۆلیستیرۆلی خراپن بۆیە پێیان دەڵێن كۆلیستیرۆلی خراپ Bad cholesterol. ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزیان لە كۆلیستیرۆلی خراپ تێدایە بریتین لە: چەوری ئاژەڵی، گۆشتی سوور و گۆشتی ئەندامەكان وەكو جگەر و گورچیلە و مێشك، كەرەی سروشتی، شیری چەوری تەواو (فول كرێمFull cream )، هەویركارییەكان، ئایس كرێم، زەردێنەی هێلكە، جیبس، پێست و جگەری پەڵەوڕ، خۆراكی خێرا Fast Food، بۆیە هەوڵ بدە كە لەكاتی فتاردا رێژەی ئەم خۆراكانە كەم بكەیتەوە، ئەم ەمسەلەیە بەتایبەتی گرنگی زۆری هەیە بۆ نەخۆشانی شەكرە و تووشبووان بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. لە لایەكی ترەوە، ئەم خۆراكانەی كە سوودیان هەیە و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ دادەبەزێنن بریتین لە: سەوزە، میوە، رووەكە پاقلەییەكان، ماسی، گوێز،باوی، كازو، دانەوێڵەی تەواو Whole grains.
Top