کاریگەرییەکانی کۆلا دوای یەک کاتژمێر لە خواردنەوەی
لە ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوانە بمبرتون گەیشتە ئەنجامێک ئەویش بەرهەمهێنانی کۆلا بوو، لەسەرەتای دروستکردنیدا بە "هەڵپرژێنی شەرابی سۆدە" ناسرابوو وەک چارەسەرێکی پزیشکی هەژمار دەکرا کە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و سەرئێشە بەکاردەهێنرا و یارمەتی کرداری هەرسی دەدا.
دواتر لەلایەن بەشی پزیشکی و زانستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هۆشداری درا لەوەی خواردنەوەی ئەو پێکهاتەیە زۆر مەترسیدارە.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی "سکای نیوز" لەدوای خواردنەوەی کۆلا ئەم گۆڕانکاریانە بەسەر لەشتدا دێت.
پاش 10 خولەک
بڕی 25 گرام لە شەکر دەچێتە خوێنتەوە کە یەکسانە بە 7 پارچە شەکر کە ڕەنگە تۆ لەڕۆژێکدا ئەو بڕە شەکرە نەخۆیت، ئەمەش بەرەو نەخۆشیەکانی قەڵەوی و شەکرەی خوێن و کلۆربوونی ددان دەتبات.
پاش 20 خولەک
ڕێژەی شەکری خوێنت بەرز دەبێتەوە بەشێوەیەکی بێ سنوور، پەنکریاس ناچاردەکات بەرهەمی ئەنسۆلین بەهێزێکی زۆرەوە بگۆڕێت لەشەکرەوە بۆ چەوری و تووشی هەڵئاوسان دەبێت، جگەر ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی کلوکۆز، بەڵام توانای سنووردارە هەر بۆیە گەورەترین زیانت پێدەگەیەنێت.
دوای 40 خولەک
لەشت بڕێکی زۆر کافاین هەڵدەمژێت، زیان بە گلێنەی چاو دەگەیەنێت و پەستانی خوێنت بەرز دەکاتەوە، لەهەمانکاتدا ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر دەچێتە جگەرەوە کە لەتوانایدا نییە.
پاش 45 خولەک
لەشت دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی دوبابین کە هۆڕمۆنێکە بەرپرسە لە هەستکردن بە ئارامی دڵخۆشی مێشک و باری دەروونی، وەک هێرۆین ئالوودەت دەکات بە خواردنەوەی.
لەماوەی یەک کاتژمێردا
سنوورێک بۆ ڕێژەی ترشی فۆسفۆریک و کانزاکانی دی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم لە ڕیخۆڵەدا دادەنێت و لەشت بێبەش دەکات لە سوودەوەرگرتن لەو کانزایانە.
دوای یەک کاتژمێر
بەشێوازێکی خێرا ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزدەبێتەوە، ئاستی وزەت لەڕووی لەش و دەروونیەوە زۆر زیاتر لە ئاستی خۆی بەرزدەبێتەوە، تووشی تەمبەڵی و هەوکردنت دەکات.
خه ندان